لە سویسرا چالاکیى پشتیوانى بۆ شرنەخ بەڕێوەچوو

مانگى سوورى کوردستان لە شارى بێرنى پایتەختى سویسرا چالاکییەکى بۆ پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنى هاووڵاتیانى شرنەخ بەڕێوەبرد.

مانگى سوورى کوردستان لە شارى بێرنى پایتەختى سویسرا چالاکییەکى بۆ پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنى هاووڵاتیانى شرنەخ بەڕێوەبرد.

شرنەخ لە ساڵى ٢٠١٥دا کەوتە بەر هێرشى هەمەلایەنەى دەوڵەتى تورکیا و خاپوورکرابوو. مانگى سوورى کوردستان لە چوارچێوەى پرۆژەى "١٥٠٠ خانوو بۆ ١٥٠٠ خێزان" دەستیکرد بە ئەنجامدانى چالاکییەک.

کوردستانیان و سویسرییەکان بەشدارى چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا پرۆژەکەى مانگى سوورى کوردستان ناسێنرا. کۆمەڵکوژیى دەوڵەتى تورکیاش بەرامبەر شرنەخ و زیانى هاووڵاتیان و خاپوورکردنى خانووەکان و شارەکە بە داتاشۆ، نمایش کرا.

لە چالاکییەکەدا ئەو وێنە و تابلۆیانەى ژنان لە زیندانەکانى تورکیادا بۆ پشتیوانیکردن لە شرنەخ دروستیان کردبوون لە چوارچێوەى پێشانگەیەدا خرایە بەر دیدەى ئامادەبوان. چالاکییەکە بە ئاهەنگ و گۆرانیى کۆتایى پێهات.