لە سویسرا کتێبەکانى ئۆجالان بە خوێنەران و رۆشنبیران و هاووڵاتییان دەناسێنرێن

بەرگی دووەمی کتێبى مانیفیستۆی شارستانیى دیموکراتیک، کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى ئەڵمانی لە وڵاتى سویسرا لە رێگەى کۆڕ و سمینارەوە بە خوێنەران و رۆشنبیران و هاووڵاتییان دەناسێنرێت.

بەرگی دووەمی کتێبى مانیفستۆی شارستانیى دیموکراتیک لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردەوە لە چوارچێوەى بەرگرینامەکانیدا نووسراوە و لە دواى وەرگێڕانى بۆ سەر زمانى ئەڵمانى لە ئێستادا لە وڵاتى سویسرا بە خوێنەران و هاووڵاتییان و رۆشنبیران دەناسێنرێت.

بۆ ناساندنى کتێبى بەرگی دووەمی مانیفیستۆی شارستانیى دیموکراتیک لە هۆڵی کۆبوونەوەکانى زانکۆی باسل سمینارێک رێکخرا. رایمار حەیدەر وەرگێڕی کتێبەکە کتێبەکەى بە ئامادەبووان ناساند.

رایمار حەیدەر هاوکات ئەندامى دەستپێشخەریى "ئازادی بۆ ئۆجالان"ە و چەندین کتێبى تری ئۆجالانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانى ئەڵمانی.

"دەبێت بۆچوونەکانى ئۆجالان بڵاوبکرێنەوە"

رایمار حەیدەر سەرنجی خستە سەر گۆشەگیری و چالاکییەکانى مانگرتن لە دژی گۆشەگیری و رایگەیاند، دەبێت لەم قۆناغەدا زۆر زیاتر کتێب و بۆچوونەکانى ئۆجالان بڵاوبکرێنەوە، چونکە پێویستى بەوە هەیە، کە بۆچوونەکانى ئۆجالان بخوێنرێنەوە و ببیسترێن.

کتێبى مانیفیستۆی شارستانیى دیموکراتیک ئەمڕۆ لەلایەن رایمار حەیدەر لە شاری زوریخی سویسرا و سبەێنێش لە شاری بێرنى سویسرا بە خوێنەران و رۆشنبیران و هاووڵاتییان دەناسێنرێت.

ر.م