لە سیدنیی ئوستورالیا یادی شەهیدان کرایەوە

لە شاری سیدنیى ئوستورالیا یادی ئیبراهیم چۆبان فەرماندەى هەپەگە، ئیسماعیل ئۆزدەن ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریى ئێزدی و ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە و دیار غەریب ئەندامى دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە یادیان بەرز راگیرا.

لە شاری سیدنیى ئوستورالیا یادی شەهیدان، ئیبراهیم چۆبان (ئاتاکان ماهیر) فەرماندەى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)، ئیسماعیل ئۆزدەن (مام زەکی شەنگالی) ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریى ئێزدی و ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتیى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و دیار غەریب (هەڵمەت) ئەندامى دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە بەرز راگیرا.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەلگەى دیموکراتیکى کورد بەڕێوەچوو و بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.

لە یادەکەدا عیسمەت تاشتان هاوسەرۆکى (ADKTF) و تیمور خەزران هاووتەبێژی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەکەدە - NCKD) وتەیان پێشکەشکرد.

رێحان هجی هاوسەرۆکى ئەنجوومەنى گەلی شەنگال لە رێگەى سکایپەوە بەشداریى لە یادەکەدا کرد.

هجی وتى "داوا لە گەلی ئێزدیمان لەسەرتاسەری جیهان دەکەم، کە پێویستە لە هەموو گۆڕەپانێکدا بۆ شەنگال هەستنەسەرپێ و خاوەنداری لە شەنگال بکەن. دەبێت ئێمە ببین بە یەک، ئەوە خەونی مام زەکی بوو".

لە کۆتایى یادەکەدا دیکۆمێنتارییەک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەنگالی نمایش کرا.

ژ.ت