لە سەلانیک ئانارشیستەکان بۆ ڕۆژئاوا چالاکیان ئەنجامدا

لە شاری سەلانیکی یونان گروپی ئانارشیست بە ئامانجی پیشاندانی پشتگیری بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا چالاکیان ئەنجامدا.

لە شاری سەلانیکی یونان گروپەکانی ئەنارشیست بە ئامانجی پیشاندانی پشتگیری بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چالاکیان ئەنجامدا.

گروپە ئەنارشیستەکان بنکەکانی مێرسێدێس بێنزیان دایە بەر بەرد و دار. بڵاوکراوە لە ناو خەڵکیدا بڵاوکرانەوە کە لەسەری نووسرابوو، کارگەی مێرسێدێس بێنز پارە و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش دەداتە ئەردۆغان کە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا.

ئانارشیستەکان چالاکیەکانیان بە ڤیدیۆ تۆمارکرد.

لە لایەکی ترەوە فرۆشگاکان کە کەلوپەلی تورکی دەفرۆشن وەک ئیستیکبال کرانە ئامانج. لە چالاکیەکەدا نووسینی "ڕۆژئاوا بپارێزە" لەسەر فرۆشگاکان نووسران.

ف.ق