لە شاخێ بە میلیۆنان لیرە ساختەکاری کراوە

ئاشکرا کرا کە بەڕێوەبەری پەروەردەی نەتەوەیی شاخێ وبراکەی،لەرێگەی کۆمپانیاکەی خۆیانەو تەواوی تەندەرەکانی شاخێ-ییان بەزۆر وهەڕەشەوە وەرگرتووە.

 

ئاشکرا کرا کە سلاح تاش و براکەی ، بەزۆر لەوکۆمپانیانەی کە بەشداری تەندەرەکانیان کردووە پارەیان وەرگرتووە و لەو ڕێگایەوە نزیک ٥ میلیۆن لیری-یان وەرگرتووە. سلاح تاش وبراکەی کە خزمی نوێنەری پێشووی ئاکەپە گولشەن ئۆرهانن، دەوترێت کە لەناوچەی شاخێ-ی وان هەڕەشە لە هاووڵاتیان دەکەن وبەبێ ئیزنی ئەوان ڕێگە نادەن کەس کار بکات.

'هەموو ماڵەکانئ شارەوانی پێشکەشی ئاکەپە و لایەنگرانی کراوە'

شارەداری گەورەی وان و١٢لە ١٤ شارەوانییەکانی وان کەوتبونە دەست دەبەپە. لە کاتی شارەوانییەکانی دەبەپەدا بۆیەکەم جارخزمەتگوزاری بۆ وان وناوچەکەنای ئەنجامدەدرا. ئاکەپە لەساڵی ٢٠١٦ دا لەرێگەی قەیومەکانیەوە دەستی گرت بەسەرشارەوانییەکاندا. هەموو ماڵەکانی شاروانی گەل-ی لەماوەیەکی کورتدا فرۆشت وپێشکەشی لایەنگرانی خۆی کرد.

دزەکانی ئاکەپە دوای فرۆشتنی ماڵەکان، شارەوانی تووشی قەرزێکی گەورە کرد.٤ سەرۆک لە ئیدارەکانی شارەوانی گەورەی وان کاردەکەن و بەساختەکاری وگەندەڵی ناویان دەرکردووە. دزەکانی ئاکەپە لەوم دواییانەدا چاویان بەردواوەتە تاڤگەی بەگیرێ و بەنیازین بیفرۆشن.

'دزەکان-ی شاخێ مێژوویی شاخێ-یان گۆڕیوە'

داگیرکەرانی ئاکەپە شارەوانی وان-یان دەستبەسەرکردووە، بۆ ئەوەی کە مێژوو وکلتوری وان بگۆڕن دەستیان بەو کارە کردبوو. قەیومەکەی ئاکەپە-ی شاخێ حاجی ئاسیم ئاکگول پردێکیان کە پێشتر لەلایەن شارەونی دەبەپەوە  دروستکرابوو ڕوخاند وناوە کوردییەکان-ی پارکەکانیان گۆڕا.

قەیوم ئاکگول بەوەش نەوەستا و لەسەرماڵپەڕی ئینتەرنەتی شارەوانی سەرلەنوێ مێژوویی شاخێ-ی نوسییەوە.

'هەڕەشە لەگەل دەکەن'

هاووڵاتییەک-ی شاخێ کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد. ئەوهاووڵاتییە ئاشکرای کرد کە بەرپرسی پەروەردەی نەتەوەیی شاخ-ێ سەلاح تاش سەرەڕای ئەوەی کە کارمەندە، ناوی لە تەواوی تەندەرەکاندا هەتە و وتی، " هەر کارێک کە لەشاخێ ئەنجام دەدرێت بەبێ پرسی ئەو ناکرێت.ئەتوانین بێژین کە دەستی لە هەموو تەندەرەکاندا هەیە، لە هەندێک کەسیش کە تەندەری وەرگرتووە بە زۆر پارەی لێ وەردەگرێت. هەندێک جار هەڕەشە لە هاووڵاتیان دەکات، هەندێک جاەریش سوکایەتیان پێدەکات. کەس ناتوانێت پێشیان پێبکرێت. ئاکەپە پشتیوانی لێدەکات، گوڵشەن ئۆرهان وقەیوم، بەوڕەنگە هەڕەشە لە گەل دەکەن."

ک-ش