لە شاری ئانڤێرسی بەلجیکا چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان رێکخرا

لە شاری ئانڤێرسی بەلجیکا لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەک رێکخرا. لە چالاکییەکەدا گۆشەگیری سەر ئۆجالان ئیدانە کرا.

چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی دیموکراتیکى کورد لە بەلجیکا (ناڤ بەل / NAV-BEL) و یەکێتیی ژنانی کورد لە بەلجیکا (یەژەکە – بەلجیکا / YJK-B)ەوە لە گرۆینپلاتزی شاری ئانڤێرسی بەلجیکا رێکخرابوو.

لە چالاکییەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرابوونەوە. مەزڵوم کلچ لە چالاکییەکەدا رایگەیاند "ئێمە لێرە بۆ رێبەرەکەى خۆمان کۆبووینەتەوە. ئێمە داوا لە سی پی تی دەکەین بە ئەرکی خۆی هەستێت و ئەرکەکانی جێبەجێ بکات. تاوەکو ئازادیی رێبەرایەتی ئێمە لێرە درێژە بە چالاکییەکانمان و تێکۆشانەکەمان دەدەین".

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی 'ئەردۆغانی دیکتاتۆر' ، 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کۆتایی پێھات.

ژ.ت