لە شاری ئۆسلۆی نەرویج چالاکیى مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد

بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری رەها لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چالاکیی مانگرتن لەخواردن دەستیپێکرد.

چلاکییەکە بۆپشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە وپەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ ئەنجام دەدرێت. لەیلا گیوڤەن بۆنەهێشتى گۆشەگی لەسەرعەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد زیتلەیەک مانگە لە زیندانى ئامەد دەستى بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە مانگرتەکەی لەیلاگۆڤەن، لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج مانگرتن لەخواردن دەستی پێکردووە. چالاکییەکە بەشێوازی نۆبەتی ولە 5 ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت. کۆردستانیان لەبەردەم وێزگەی شەمەندەفەری ناوەندی ئۆسلۆکۆبونەوە و بەبڵاوکردنەوەی نووسراوە گۆشەگی سەرڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا یۆجالانیان ئیدانەکرد.

چلاکوانان دەستنیشانیان کرد کە هەتاکوونەگەن بە ئامانجەکانیان وازلەچالاکی وخۆپیشاندان ناهێنن.

کاسه