لە شاری بریمنی ئەڵمانیا کوردستانیان بۆ زەکی شەنگالی رژانە سەر شەقامەکان

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر شەنگال لە شاری بریمنی ئەڵمانیا بە ڕێپێوان و میتینگ شەرمەزار کرا.

کوردستانیان لە ئەیالەتی بریمن کۆبوونەوە و بە ڕێپێوان خۆیان گەیاندە بەردەم پەرلەمانی ئەو ئەیالەتە و لەوێش میتینگێکیان ساز کرد.

 

 

وتاربێژانی ناو میتینگەکە جەختیان لەوە کردەوە، دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە لە ژێر چەتری هاوپەیمانیی ناتۆ دا بە مەبەستی سڕینەوە و پاکتاوکردنی کورد هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد.

هەر لەو میتینگەدا ڕاگەیەندرا، شەهیدکردنی ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ئێزدییەکان و ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان 'کەجەکە' زەکی شەنگالی 'ئیسماعیل ئۆزدەن'، بەردەوامیی ئەو سیاسەتی پاکتاوکردنەیە. ڕاشگەیەندرا "دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت خۆی لەبەردەم تێکچوونی داعش دا ڕابگرێت، لەبەرئەوە هێرشی کردە سەر شەنگال".

چالاکوانان دەستنیشانیان کرد، ئەو هێرشە لەدژی هەموو پێکهاتە و دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان ئەنجام دراوە.

چالاکییەکە بە هاوار و وتنەوەی چەندین دروشم کۆتایی هات.

ر.م