لە شاری بێرن یادی شەهید مۆردەم رێبەر کرایەوە

شەهید مۆردەم رێبەر (رەزا چەلیک) کە لە ١٧ی مانگی کانونی ساڵی ٢٠١٥ لە حەسەکە شەهید بببو، بە مەراسیمێکی شایستە لە شاری بێرنی سویسرا یادی کرایەوە.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا کە لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیمۆکراتیکی شاری بێرن بەڕێوە چوو، سەرەتا ئامادەبووان خولەکێک بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدان بە پێوە وەسان و دواتر لەسەر ناوی کۆمیسیونی خانەوادەی شەهیدان لە سویسرا پەیامێک پێشکەش کرا.

هاوکات زۆزان دێرک بە ناوی نوێنەرایەتی پەیەدە لە ئەوروپا قسەی کرد و وتی:"خاوەنداری و بەڕێوەبردنی مەراسیمی شەهیدان، ئەرکی سەر شانی ئێمەیە. بە خاوەنداریکردن لە تێکۆشانی شەهیدان کە لە دژی هێرش و کۆمەڵکوژیەکان گیانیان بەخت کردووە، دەتوانین ئەو تێکۆشانە بگەیێنینە ئەنجام."

دواتر دەمیر چەلیک لەسەر ناوی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا قسەی کرد و تیشکی خستە سەر یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد و باسی لە وردەکاریەکانی ئەم قۆناغە کرد.

لە کۆتایشدا برای شەهید مۆردەم رێبەر قسەی کرد و هەستەکانی خۆی دەربڕی و مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرن' کۆتایی پێهات.

ز.ش