لە شاری تورنتو رێپێوانێک بۆ بەردەم کۆنسولخانەی دەوڵەتی تورکیا ساز کرا

لە شاری تورنتوی کەنەدا کورد و دۆستانیان بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک، رێپێوانێکیان بۆ بەردەم کۆنسولخانەی تورکیا ساز کرد.

بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەنگال و مەخمور و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کوردانی شاری تورنتوی کەنەدا رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

چالاکیەکە بە پێشەنگی ئەنجومەنی گەلی کورد-لقی گەنجان بەڕێوە چوو.

ئامادەبوانی رێپێوانەکە سەرەتا لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمان لە ناوچەی ئونتاریو گرد بوونەوە و دواترە بەرەو کونسولخانەی دەوڵەتی تورک لەو شارە بەڕێکەوتن.

لە رێپێوانەکەدا پانکارتی ئیدانەکردنی سیاسەتی قڕکردن بەرز کرانەوە و دروشمی ئیدانەکردنی هێرشەکان وترانەوە و لە بەردەم کونسولخانەی تورکیاش، پانکارتی 'کوشتنی کورد بوەستێنن' بەرز کرایەوە.

ز.ش