لە شاری زولوتونی سویسرا گۆشەگیری ئیدانە کرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری زولوتن لە وڵاتى سویسرا گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پیلانگێڕیى نێودەوڵەتیى ٩ی تشرینى یەکەمیان ئیدانە کرد.

چالاکییەکە لەسەر داوای ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە زولوتون (نەجەدەکە - زولوتن) و لە بەردەم وێستگەى ترنی ئەو شارەدا ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان، پێگە بۆ کوردستان" بەرزکرایەوە. چالاکوانەکان دروشمەکانى "تیرۆریست تورکیا، بکوژ ئەردۆغان"، "دیکتاتۆر ئەردۆغان"یا دەوتەوە.

نوێنەرانى نەجەدەکە لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەش کرد و باسیان لە گۆشەگیریى قورس و نیگەرانییەکان لەبارەی تەندروستی و ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

هەروەها داوایان کرد کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداری خۆپیشاندانی رۆژی ٦ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ی سویسرا بن. خۆپیشانداکە رۆژی ٦ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ و کاتژمێر ١٤ لە شاری باسل بەڕێوەدەچێت.

ر.م