لە شاری ستۆکهۆڵم گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژی ڕژێمی ئێران بەڕێوەچوو
له شاری ستۆكهۆڵم دژی گوشاره‌كانی ڕژێمی ئێران گردبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كرا.
له شاری ستۆكهۆڵم دژی گوشاره‌كانی ڕژێمی ئێران گردبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كرا.
دوێنێ بە بەشداری نوێنەرانی پارتی و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد گردبوونه‌وه‌یه‌ك بەڕێوەچوو. بەشداربوان گوشارەکانی رژێمی ئێرانیان لەسەر چالاکانی بواری كرێكاران و ژینگەپارێزی ئیدانه كرد.
گردبوونه‌وه‌كه به گوتنه‌وه‌ی درووشمەکان ده‌ستی پێكرد. دواتر هەریەکە لە نوێنه‌رانی پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاک)، كۆمه‌ڵگه‌ی ژنانی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (کەژار)، پارتی گەلی بەلووچ، پلاتفۆڕمی دیموکراتیکی گەلان و بزووتنەکانی ئێران گوته‌یان پێشکەش كرد.
له گوته‌كانیاندا، وێڕای شەرمەزارکردنی سیاسەتی سەرکوتکارانه‌ی حکوومەتی ئێران، داوا لە کۆمەڵگه‌ی جیهانی بەتایبەت ناوەنده‌کانی مافی مرۆڤ کرا هه‌ڵوێستیان هەبێت لە بەرانبەر شەپۆلی گرتن و ئەشکەنجەدانی چالاکانی کرێکاری و ژینگەیی. هەروەها بەشداربوان درووشمیان گوتەوە و داوایان لە پارتییه‌سیاسییه‌كان، ئازادیخوازان و گەلانی ئێران کرد بێدەنگی بشکێنن و لە دژی رژێمی ئێران برژێنە سه‌ر شەقام و مەیدانەکان.
s.m