لە شاری سۆلۆتۆنی سویسرا گۆشەگیریى سەر ئۆجالان ئیدانە کرا

کوردستانیان لە شاری سۆلۆتۆن-ی سویسرا گۆشەگیریى رەهای سەرعەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد.

گۆشەگیریى سەرعەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد لە شاری سۆلۆتۆن-ی سویسرا شەرمەزار کرا.

لە شاری سۆلۆتۆنی سویسرا ئەندامانى یەکیەتی گەنجانى شۆڕشگێڕبە ئەنجامدانى میتینگێک گۆشەگیریى سەرعەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانەکرد.

لە میتینگەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە، تەژەکە-ئەورووپا، گەنجانی ئازاد و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بەرزکرایەوە. لەچالاکییەکەدا چەندین نوسراوە کە ئاماژەی بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەکرد بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکرایەوە.

باسکاران لە میتینگەکەدا ئاماژەیان بەوەدا کە بەتێکۆشانی گەلی کورد دەتوانین کۆتایی بەگۆشەگیری لەئیمراڵی بهێنین و جەختیان لەوەکردەوە کە ئەوان تا ئازادی ڕێبەرئاپۆ درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان دەدەن.

لە کۆتایی میتینگەکەدا داوا لە کوردستانیان کرا کە ڕۆژی شەممە بەشداری بکەن لە میتینگە گشتیەکەی بەرلین-ی ئەڵمانیا .

ک٠ش