لە شاری مارینیانی فەرەنسا هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرا

کوردستانیان لە شاری مارینیانی فەرەنسا هێرشەکانى دەوڵەتى تورک-یان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرد.

جەماوەری گەل لە گۆڕەپانی مارینیان کۆبوونەوە و پۆستەرەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە.

لە چالاکییەکەدا دروشمی "بکوژ ئەردۆغان" وترایەوە.

چالاکوانان لە دواى کۆبوونەوەیان بەرەو بەردەم بینای شارەوانیى مارینیان رێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکوانان لە بەردەم بینای شارەوانیى مارینیان هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک-یان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرد.

ر.م