لە شاری مارینیانی فەرەنسا گۆشەگیریى سەر ئۆجالان ئیدانە کرا

گەنجانی کورد لە شاری مارینیانی فەرەنسا گۆشەگیریى رەهای سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد.

گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد لە ئەوروپا شەرمەزار کرا.

لە شاری مارینیانی فەرەنسا ئەندامانى گەنجانى ئازاد بە ئەنجامدانى رێپێوانێک گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانەکرد.

لە چالاکییەکەدا چەند وتەیەک پێشکەشکران و چالاکوانەکان رایانگەیاند، لە ٢٠١٦ەوە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەستدا نییە و پێویستە لەسەر تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان زانیاری بە گەل بگات و رێگاش بە پارێزەران و بنەماڵەکەى بدرێت کە سەردانى بکەن.

راشیانگەیاند "لە هەموو ناوچەکانى ئەوروپا لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان چالاکی و ناڕەزایەتى ئەنجام دەدەن".

دواتر راگەیاندرا، رۆژی شەممە لە پلاس کانیبیە چالاکییەکى تر لە دژی گۆشەگیریى رەها لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد  ئەنجام دەدرێت و داوایان لە هەموو کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد بەشداری ئەو چالاکییە ببن.

ر.م