لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا میتینگی "ئەردۆغان بەخێر نەیەیت" بەڕێوەچوو

لە شاری مانهایمى ئەڵمانیا چالاکییەک لە دژى سەردانى ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە هەفتەى داهاتوودا سەردانى ئەڵمانیا دەکات، بەڵام پێش سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا لە شاری مانهایم چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی ئەو سەردانە رێکخرا.

چالاکییەکە لەلایەن رێکخستنە چەپەکان لە مانهایم و رێکخراوەکانى فیدراسیۆنى کرێکارانى کۆچبەر لە ئەڵمانیا (ئاگیف - AGÎF)، رۆناهی و ئەنجوومەنى ژنانی بێریڤان رێکخرابوو.

لە چالاکییەکەدا پۆستەری "ئەردۆغان بەخێر نەیەیت" یان بەرزکردبووە. هەروەها ئەوەشیان ئیدانەکرد کە لەسەر فەڕشی سوور و بەشێوەى فەرمی پێشوازى لە ئەردۆغان دەکرێت.

بەشداربووان لە وتەکانیشاندا سەردانەکەى ئەردۆغانیان ئیدانەکرد. هەروەها چەندین دروشم لە دژی ئەردۆغان وترانەوە و ئەو تاوان و کۆمەڵکوژییانەى ئەردۆغان ئەنجامیداون خرانەڕروو.

ر.م