لە شاری مۆنتۆی فەرەنسا جەژنى ژیانەوە پیرۆزکرا

لە شاری مۆنتۆلا ژولیى فەرەنسا ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە پیرۆز کرا و سەدان کەس بەشداری پیرۆزباییەکە بوون.

لە دواى خولەکێک رێزگرتن بۆ شەهیدان، فرات بۆتان بە ناوی بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، پەکەکە بە پێشەنگایەتیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٤٠ ساڵ داستانی تۆمار کردووە.

بۆتان راشیگەیاند "بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ تاوەکو ئازادیى رێبەرایەتى و کوردستان درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەن".

دواتر سینەفزیۆنێک لەبارەى دامەزراندنى پەکەکەوە نمایشکرا و پەیامی جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە ڤیدیۆ پەخشکرا.

لە کۆتایدا فارقین ئازاد، سەرحەد چارنەوا، عەلی گەچیملی و خەجێ چوونە سەرتەختەى یادەکە و چەندین سرود و گۆرانى-یان چڕی و بە گۆڤەند و شایى کۆتایى بە یادەکە هێنرا.

ر.م