لە شاری گاڤلیی سوید داگیرکاری دەوڵەتی تورک رسوا و شەرمەزار کرا

هێرش و پەلەمارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، لە شاری گاڤلیی سوید بە ئەنجامدانی چالاکیەک ئیدانە کرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر لە سەرتاسەری کوردستان و وڵاتانی جیهان ئیدانە دەکرێت. لەم چوارچێوەیەدا لە شاری گاڤلیی وڵاتی سویدیش لە سەر بانگەوازیی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیمۆکراتیکی کوردستان گرد بوونەوەیەک بەڕێوە چوو.

لەو چالاکیەدا بوردومان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کەمپی مەخمور و شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئیدانە کران.

هاوکات لەو چالاکیەدا ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و ئاڵاکانی رۆژئاوای کوردستان بەرز کرانەوە و جەختیش لەوە کرایەوە کە تا ئەو رۆژەی داگیرکاری کۆتایی پێنەیێت، تێکۆشانیش بەردەوام دەبێت.

ز.ش