لە شتوتگارت چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانیان بەڕێوەچوو

لە شاری شتوتگارتى ئەڵمانیا بە بۆنەى ١٨ی ئادار رۆژی پشتیوانیکردن لە زیندانیانى سیاسی لە بەردەم زیندانى شتامهایم چالاکییەک ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا خاوەنداری لە چالاکیى فیداییانەکەى زولکوف گەزەن کرا.

چالاکوانان حکومەتى ئەڵمانیایان ئیدانە کرد، چونکە پشتیوانی لە سیاسەتى پاکتاوکاری و سڕینەوەى دەوڵەتى تورک لە دژی گەلی کورد و ئۆپۆزسیۆن دەکات.

نوێنەرانی رێکخراوەکانى فیدراسیۆنى کرێکارانى کۆچبەر لە ئەڵمانیا (ئاگیف - AGÎF)، یەکێتیى ژنانى سۆسیالیستی ئەوروپا (SKB)، حیزبی مارکسیست لنینیستی ئەڵمانیا (MLPD)، Zusammen Kaempfen، هاوکاریى سوور (Rote Hilfe - رۆتن هێلەفە)، فیدراسیۆنى ئەنادۆڵ، فیدراسیۆنى کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ئاتیک - ATÎK) و پێکهاتەکانى ئەنجوومەنى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد بەشداری چالاکییەکە بوون.

نەجاتی ئابای بە ناوی پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیانەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و سڵاوی لە چالاکییەکەى گەزەن کرد.

دوای پێشکەشکردنى وتەکان جەماوەری گەل و چالاکوانان بە وتنەوەى چەندین دروشم بۆ پشتیوانى لە زیندانیانی سیاسی رێپێوانێکیان ئەنجامدا و دواى رێپێوانەکە کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ر.م