کۆبوونەوەکە رۆژی سێشەممە ٢٣ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١ی گەلاوێژ لە هۆڵی کۆنفرانسەکانى لیۆ هێرمان بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا یادی تایلان کوتلار (عادل یڵدرم) فەرماندەى یەکینەى گەریلای وشکانیى دێرسیمی-ی مەلەکەپە / فەئەسەکە (MLKP/FESK) و گەریلا خدر چاڵان (ئۆزکان ئاسلان) کرایەوە، کە رۆژی ١٠ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١٩ پووشپەڕ لە ناوچەى پلوری دێرسیم بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە ژیانیان لە دەستدابوو. لە کەسایەتییاندا یادی ٣ گەریلاى هەپەگەش کرایەوە، کە لە هەمان هێرش دا ژیانیان لە دەستدا بوو.
کۆبوونەوەى یادکردنەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانى ئازادی و سۆسیالیزم دەستپیپێکرد و دواتر سینەفیزیۆنێک نمایشکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا راگەیاندراوى کۆمیتەى ناوەندیى حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە - MLKP) لەبارەى ئەو گەریلا شەهیدانەوە خوێندرایەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرابوو، وەک حیزبی تایلان و خدرەکان، هەموو کات دەبنە پێشەنگی کۆمۆنیست.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانى رێکخراوەکان وتەیان پێشکەشکرد و دواى ئەوەش بە وتنەوەى دروشمی "شەهیدانى دێرسیم نامرن" کۆتایى بە کۆبوونەوەکە هات.
ر.م