لە شفێڵد و لیدز داگیرکەری ئیدانە کرا

هێرشە قڕکەر و داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شارەکانی شفێڵد و لیدزی بەریتانیا ئیدانەکران.

هێرشە قڕکەر و داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شارەکانی شفێڵد و لیدزی بەریتانیا ئیدانەکران.

شفێڵد

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ناوەندی شاری شفێڵد بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی گەلی کورد کۆبوونەوە و داگیرکەریی تورکیان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرد. لە چالاکییەکەدا بە ناوی ئەنجومەنى شارەوانی و خۆبەخشانی ئوربان هۆسێ و نوێنەرانی ئەنجومەنى گەلی کورد و حیزبی دۆنکاستری سەوزەکان وتە پێشکەش کران. کاترین هۆرنێست بە ناوی دۆنکاستری سەوزەوە وتەی پێشکەشکرد و وتی، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان رۆژ لە دواى رۆژ زیاتر دەبێت. راگەیاندرا، دەبێت دەوڵەتى بەریتانیا بەشداری دەستێوەردان بەرامبەر دەوڵەتی تورکی ئەندامی ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان بکات و کار بۆ ئەوە بکات هێرشەکان راوەستێنێت.

لیدز

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری لیدزی بەریتانیا کۆبوونەوە و چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا دروشمەکانى "بایکۆت تورکیا" ، "فرۆشتنی چەک بە تورکیا راوەستێنن" و "بکوژ ئەردۆغان" وترانەوە. چالاکییەکە بە پێشکەشکردنی چەند وتە و لێدوان کۆتایی پێهات.

ژ.ت