لە فرانکفورت کۆمەڵکوژی منداڵان لە تەل ڕەفعەت شەرمەزار کرا

کۆمەڵکوژی منداڵان لە تەل ڕەفعەتی هەرێمی شەهبای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا بە چالاکیەک شەرمەزار کرا.

کۆمەڵکوژی منداڵانی کورد لە تەل ڕەفعەت لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە فرانکفورت شەرمەزارکرا.

کوردستانیان، پارێزەرانی مافی مرۆڤی ئەڵمانیا و رێکخستنە چەپەکان کاتژمێر ١٧:٠٠ چالاکیەکەیان دەستپێکرد و دروشمیان لەدژی دەوڵەتی تورک وتەوە.

لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە و پانکارتی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیەکە بەرزکرانەوە.

ف.ق