لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی" ئەردۆغان بەخێرنەیەت" بەڕێوە چوو

ئەردۆغان ٢٨ی ئەیلوول سەردانی ئەڵمانیا دەکات. بە ئامانجی شەرمەزارکردنی ئەردۆغان، کوردستانیان، ڕێکخستنە چەپەکانی تورکیا وئەڵمانیا لە شاری فرانکفۆرت ڕژانە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەسەدان کەس لە کوردستانیان ودۆستەکانیان لە بەردەم هاووپت بانهۆف-ی فرانکفۆرت لەدەوری یەک کۆبونەوە بە دروشمی "ئەردۆغان بەخێر نەییت" دەستیان بەڕێپێوان کرد. ڕێپێوانەکە تا مەیدانی ئاڵتەئۆپەر بەردەوام بوو و لەدژی سەرۆک کۆماری تورک دروشم وترایەوە.

چالاکوانان لە میتینگەکەدا ئاماژەیان بە سیستمی فاشیستی ئەردۆغان کرد.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازی بۆ ڕێپێوانی ٢٨ و٢٩ی ئەیلوول لە شارەکانی کۆڵن وبەرلین کرا.

ک-ش