لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی شەنگال کرایەوە

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیابە لە مەراسیمێکدا یادی ئەندامی کوردیناسیۆنی ئێزەدیەکان زەکی شەنگالی کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکیا لە شەنگال شەهیدبوو و فەرماندەی هەپەگە ئاتکان ماهیر، ڕونی موونزوور و تاریک ئارتڤێن کرایەوە.

لەشاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە بەشداری کوردستانیان ودۆستەکانیان بە مەراسیمێک یادی ئەندامی کوردیناسیۆنی ئێزەدیەکان زەکی شەنگالی کە لە  ١٥ی تەباخ لە هێرشی دەوڵەتی تورکیا لە شەنگال شەهیدبوو و فەرماندەی هەپەگە ئاتکان ماهیر(ئیبراهیم چوبان)، ڕونی موونزوور(محموود لاچین) کە لە دەرسیم شەهید ببو و تاریک ئارتڤێن(باریش ئۆنۆر) کرایەوە.

زیاتر لە ١٠٠ کەس بەشداری مەراسیمەکەبوون.

لەدوای خولەکێک بێدەنگی بۆیادی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەلال ئالپاسلان قسەی کردو وتی،" ئەو تێکۆشانەی کە شەهیدان بۆ ئێمەیان بەجێ هێشتووە، ئێمە وەک بنەماڵەی شەهیدان درێژبە تێکۆشانە بدەین."

لەدرێژەی مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی (  KOMAW ) شەنگێ قەهرەمان قسەی کردو وتی ،" ئێمە ئەو تێکۆشانەی کە مام زەکی، ئاتکان ماهیروهەڤال تاریک بۆ ئێمەیان بەجێ هێشتووە بەهوموو هێزی خۆمانەوە درێژەی پێبدەین. داوا لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین کە دەبێت لەم بوارەدا بەهەستیاری مامەڵە بکەن."

لەسەر ناوی کەجەدەکە-ی ئەورووپا بۆتان چەکدارئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان لەناو دەچێت.

مەراسیمەکە بە نمایش کردنی کورتەیەک لە سەرژیانی شەهیدان و دروشمی شەهید نامرێت کۆتایی پێهات.

ک-ش