لە فرایبۆرگی ئەڵمانیا خۆپیشاندان بۆ ئازادیى ئۆجالان ئەنجامدرا

لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا خۆپیشاندان و چالاکى بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا.

چالاکییەکەى شاری فرایبۆرگ بە پێشەنگایەتیى ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکى کورد لە فرایبۆرگ و بە بەشداریى ئەنجوومەنى ژنانى نودا و ئەندامانى کۆمەڵەى رۆشنبیریى عەلەوییەکان لە فرایبۆرگ و چەندین کەسایەتیى تر رێکخرابوو.

 

لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، گۆشەگیرییەکى قورس بەسەر ئۆجالاندا سەپێنراوە. راشگەیاندرا، ماوەیەکى دوور و درێژە هیچ زانیارییەک لەبارەى ئۆجالانەوە لە بەردەستدا نییە و کەس نازانێت، دۆخی ژیان و تەندروستى و ئاسایشی ئۆجالان چۆنە.

چالاکوانەکان راشیانگەیاند، تاوەکو ئازادیى ئۆجالان درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن و داواشیان لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد لە دژی ئەو زوڵمە بێنە دەنگ.

چالاکییەکە بە دروشمی ئازادی بۆ ئۆجالان کۆتایى پێهات.

ر.م