لە فلۆرانسا داگیرکەری دەوڵەت تورک شەرمەزار کرا

بە سەدان کەس لە فلۆرانسا کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد.

لە شاری فلۆرانسای ئیتاڵیا ڕێکخراوەکانی هەرێمی سجاندیجی وەک گەنجانی دیموکراتی سجاندیجی، پی دی سجاندیجی، ئەی ئێن پی ئای – سجاندیتی، سی جی ئای ئێڵ، ئەی ئاڕ سی ئای، کۆمیتەی ئەنتی فاشیزم و پارتی چەپی سجانجیتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد.

سەرۆک شارەوانی سجانجیتی کە بەشداری لە چالاکیەکەدا کرد قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی پشتگیریکردنی بوێرترین گەلی جیهانیە. لەدژی دڕەندەیی و فاشیزم تێدەکۆشن و ئێمە و جیهان دەپارێزن. تا کۆتایی لەگەڵ گەلی کورد دەبین. ئێمە پشتگیری لە بەرخۆدانەکەیان دەکەین.

ف.ق