لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا و نەمسا داگیرکەری شەرمەزار کرا

لە شارەکانی مۆنتپەلیەر، مارسیلیا و ڕەیمسی فەڕەنسا و لە شارەکانی مونیخ، کاسیل، دارمستەدتی ئەڵمانیا و شاری گارازی نەمسا  داگیرکەری دژی ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا.

لە شارەکانی مۆنتپەلیەر، مارسیلیا و ڕەیمسی فەڕەنسا کوردستانیان و دۆستەکانیان دەستیان بە چالاکی کرد و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمزار کرد. لە چالاکیەکەدا جەودەت گونەش هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکرات قسەی کرد و وتی، "هەتا کۆتایی لەدژی هێرشەکانی ڕژێمی تورکی داگیرکەر بەرخۆدان دەکەین." هەروەها بانگەوازی بەشداری چالاکیەکان کرا.

ئەڵمانیا

لە شارەکانی مونیخ، کاسیل، دارمستەدتی ئەڵمانیا هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرامبەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریا شەرمەزار کرا و خۆپیشاندەران داوایان کرد گەلانی جیهان بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگ نەبن.

نەمسا

و شاری گارازی نەمسا چالاکی ئەنجامدرا و لە چالاکیەکەدا هالیس سەڤەر هاوسەرۆکی کۆمەڵگای ئازاد لە نەمسا قسەی کرد و ڕایگەیاند، تێکۆشانی گەلی کورد لە ئەنجامی بەرخۆداندا سەردەکەوێت.

ف.ق