لە قوبرس لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک چالاکی ئەنجامدرا

لە شارەکانی نیکۆسیا و لیماسۆلی وڵاتی قوبرس لە دژی داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک چالاکی ئەنجامدرا و دانانی ستاند بۆ ئیدانەکردنی ئەو داگیرکەرییە بۆ ماوەى ٢ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە ستاندەکاندا هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە دژی مەخمور، شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا ئیدانە کراون.

لەو چالاکییەدا راگەیاندراو لەبارەى هێرشە داگیرکەرییەکانى دەولەتى تورک بڵاوکرایەوە و ئێوارەی دوێنێ بە بەشداریی کوردستانیان راگەیاندراوێک خوێندرایەوە.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "ئەردۆغانی فاشیست" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.

ژ.ت