لە لجێ و هینێ پشکنینی ماڵان کرا

لە لجێ و هینێ هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و دوای گەڕان و پشکنین، ناسنامەی ٤٧١ کەسی گوندنشین کۆنترۆل کرا.

لە گوندەکانی ناوچەکانی نێوان لجێ و هینێ دا، سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ناسنامەی ٤٧١ کەسیان   کۆنترۆڵ کرد.

سەربازانی یەکینە تایبەتەکان و جاشەکان، لە ٢٩ی تەمووزی ٢٠١٩/ ٨ی گەلاوێژ لە گوندەکانی ناوچەکانی نێوان لجێ و هینێی سەر بە ئامەد، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیان دەستیپێکردبوو. دیار بوو کە ئۆپەراسیۆنەکە شەو تەواو بووە. سەرباز و جاش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و پشکنینی ماڵەکانیان کردووە. ڕاگەیاندراوە کە لە چوونە ژوورەوە و دەرچوونیان لە گوندەکان، کۆنترۆلی ناسنامەی ٤٧١ گوندنشینیان کردووە.

ئاشکرا بوو کە یەکینە سەربازییەکانی هەرێمەکە ئەشکەوتێکی سرووشتیشیان ڕووخاندووە.