لە لیماسۆل دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

لە شاری لیماسۆلی قوبڕس لە هۆڵی قۆتابخانەی تەکنیک ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

هۆڵی پیرۆزباییەکە بە وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەر و وێنەی Thefîlos Georgîadîs خەملێنرا.

دوای دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سیاسەتمەداری کورد لەزگین سەرهاد و یاسین تاربونچ نوێنەری پەیەدەی قوبڕس قسەیان کرد.

لە پیرۆزباییەکەدا دوای نمایشکردنی سینەڤزیۆنێک گروپی Theofîlos و هونەرمەندان گۆرانیان پێشکێش کرد و بەشداربوویان هەڵپەڕین.

لە پیرۆزباییەکەدا دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ و بێ سەرۆک ژیان نابێت وترانەوە.

ف.ق