لە لیماسۆل و دارمشتاد و کاستێل دێل پیانۆ ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا
لە شاری لیماسۆلی قوبرس، لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا و لە شاری کاستێل دێل پیانۆی ئیتالیا ساڵیادی هەڵمەتى ١٥ی تەباخ (ئاب) پیرۆز کرا.
لە شاری لیماسۆلی قوبرس، لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا و لە شاری کاستێل دێل پیانۆی ئیتالیا ساڵیادی هەڵمەتى ١٥ی تەباخ (ئاب) پیرۆز کرا.
لیماسۆل
کوردستانیان لە هۆڵی مۆلۆز پارک لە شاری لیماسۆلی قوبرس کۆبوونەوە و بە جۆشێکى گەورەوە جەژنی ژیانەوەى ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد.
ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. تیپی هونەریى منداڵان چوونە سەر تەختە. چەندینجار دروشەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "شەهیدان نامرن" وترانەوە. هونەرمەند رۆتیندا-ش چەند سرود و گۆرانیى پێشکەشکرد.
دارمشتاد
کوردستانیان لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە شاری دارمشتاد-ی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و جەژنی ژیانەوەیان پیرۆز کرد. مورشید ئۆلتان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریى فیدراسیۆنى کاوە (KAWA) وتەیەکى پێشکەشکرد و وتى، تاکە چارەسەری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە".
کاستێل دێل پیانۆ
کوردستانیان لە شاری کاستێل دێل پیانۆ لە وڵاتى ئیتالیا یادی ١٥ی ئاب-یان پیرۆز کرد. لەبارەى گرنگی و بایەخی رۆژی ١٥ی ئاب-ەوە چەندین وتەیان پێشکەشکرد.
بەرنامەکە بە پێشکەشکردنى سینەفیزیۆنێک بەردەوامیى پێدرا و گۆرانیبێژانى ناوچەکەش چەندین گۆرانییان بۆ ئامادەبوان چڕی.
ژ.ت