لە لەندەن بە چالاکی جەماوەری داگیرکاری ئیدانە کرا

هەزاران کەس لە لەندەن هێرشەکانی قڕکەر و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکییەکی جەماوەری پڕۆتێستۆ کرا. لە چالاکییەکەدا پەیامی 'لەدژی داگیرکەریی بەرخۆدان بکەن، فاشیزم تێکبشکێنن' درا.

بە پێشەنگایەتی ئەنجومەن گەل، یەکێتی هێزە دیموکراتییەکانی بۆکۆت تورکیا، هەزاران کەس لە بەردەم بینای B.B.C لە لەندەن کۆ بوونەوە و داگیرکەریی و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان پرۆتێستۆ کرد. بنەماڵەى هەریەک لە 'کۆستا سکارفێڵد'، 'ئاننا کامپێبلا' و 'جاک هۆلمس' و گرووپەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ئینگلیز، ئەنتەرناسیۆنالیست، سۆسیالیست لەدژی شەڕ بەشداری چالاکییەکەیان کرد.

جەماوەری گەلی گردبوەوە، بەرەو پەرلەمان دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی 'ئێمە ڕۆژئاواین، ڕۆژئاوا ئێمەیە'، 'بکوژ ئەردۆغان، لە ڕۆژئاوا ملت بشکێنە' و 'تیرۆریست ئەردۆغان' بە دەنگی بەرز وترانەوە.

لەو کۆبوونەوەی بەردەم پەرلەمان وتە پێشکەش کران.

پامێلا هۆلمەس، ئەندامی بزووتنەوەی کۆمۆنیست وتی ک"ئێمە وەکو گەل، لەگەڵ ڕۆژئاوا و یەپەگەین. وەستانەوە لە دژی داگیرکاریی ئەرکێکی شۆرشگێڕییە".

هەروەها جولیا وارد، پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپا و دۆستی نزیکی کورد-یش وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، شەڕڤانانی کورد لە ڕۆژئاوا، سوودێکی زۆر گەورەیان بە شکۆی مرۆڤایەتی بەخشییوە و وتی: "ژنانی کور لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆرشیان کرد. ئەو هێرشە، هێرشکردنە سەر شۆرشی ژنە. بە هەموو هێزمانەوە لەدژی ئەو داگیرکارییەین"

هەروەها ڤاسیک سکارفێڵد-ی دایکی کۆستا سکارفێڵد-ی شەڕڤانی یەپەگە و دیرک کامپێبلا-ی باوکی شەڕڤانی یەپەژە ئاننا کامپێبلا و دۆستی کورد مارگرێت ئوڤەن و ڕۆژنامەوان ستیڤ سوەنەی و مارک کامپێبلا قسەیان کرد.