لە مارسیلیا هێرشەکانى دەوڵەتى تورک ئیدانە کران

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرا.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ و کوردستانی بە ئەنجامدانى چالاکییەک هێرشە پاکتاوکاری و داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک-یان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرد.

هەروەها لە چالاکییەکەدا داواى ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا و پۆستەرێکى گەورەى ئۆجالانیش بەرزکرابوویەوە.

لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "بکوژ ئەردۆغان" بەرز کرابووە و دروشمەکانى "بکوژ ئەردۆغان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترانەوە.

دواى رێپێوانەکە بە ناو شەقامەکانى مارسیلیادا، میتینگێک رێکخرا.

دواى خولەکێک رێزگرتن چالاکوانانى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ وتەیان پێشکەشکرد و وتیان، تاوەکو تێکشکاندنی هێرشە داگیرکەرییەکان و هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ر.م