لە مارسیلیاى فەرەنسا گۆشەگیریى سەر ئۆجالان ئیدانە کرا

گەنجانی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەکیان ئەنجامدا.

چالاکییەکە لە وێستگەیى مارسیلیا بەڕێوەچوو. لە چالاکیەکەدا راگەیاندرا، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە هیچ زانیارییەک لەسەر ئۆجالان لەبەردەستدا نییە و پێویستە بە خێرایى رێگا بە پارێزەران و بنەماڵەکەى بدرێت سەردانى بکەن بۆ ئەوەى هەواڵ و زانیاریی دروست بە هاووڵاتییان و رای گشتى بگەیەنرێت.

چالاکوانەکان راشیانگەیاند "مافی چاوپێکەوتنى پارێزەران و بنەماڵەکەى رەتدەکرێتەوە و رێگایان پێنادریت چاویان بۆ ئۆجالان بکەوێت. ئەو رێگرییە ئیدانە دەکەین و هەموو کات لە دژی ئەو رێگرییە دەبین. ئێمە وەک گەنجانی ئازاد لە سەرتاسەری ئەوروپا بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد".

لە دواى چالاکییەکە لە وێستگەى مارسیلیا، گەنجان بەرەو ناوەندی شارەکە رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە دواى ئەوەى داوا لە گەنجان کرا بەشداریى چالاکییەکەى سبەى ببن، کە بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، چالاکییەکە کۆتایى پێهات.

ر.م