لە مارسیلیای فەرەنسا چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن ئەنجامدرا

گەنجان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن رێکخست.

چالاکوانانى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێر لە مارسیلیا لە ٣ شوێنى جیاجیای ئەو شارەدا چالاکیى ناڕەزایەتیى مەدەنییان ئەنجامدا.

ئێوارەى دوێنێ کاتژمێر ١٩ لە وێستگەى چارلس و لە زانکۆی ئیکسی مارسیلیا چالاکیى ناڕەزایەتیى مەدەنى بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن ئەنجامدران.

لە چالاکییەکاندا راگەیاندرا تاوەکو گۆشەگیری کۆتایى پێنەهێنرێت گەنجان لە هەموو شوێنەکاندا دەبن و چالاکیى ناڕەزایەتى ئەنجام دەدەن و دەبنە دەنگی چالاکوانە مانگرتووەکان.

لە چالاکییەکاندا دروشمەکانى "بژی بەرخودانى زیندانەکان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "تیرۆریست ئەردۆغان" وترانەوە.

داواشیان لە جەماوەری گەل و چالاکوانان کرد بەشداری لە رێپێوانە جەماوەرییەکەى رۆژی چوارشەممەدا بکەن.

ر.م