لە مانهایم داواى ئازادی بۆ ئۆجالان کرا

لەسەر داواى رێکخەرانی چەپی تورکیا لە شاری مانهایمى ئەڵمانیا، چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.

چالاکییەکە لەلایەن فیدراسیۆنى کرێکارانى کۆچبەر لە ئەڵمانیا (ئاگیف - AGÎF)، رێکخستنى گەنجانی (گەنجانی تێکۆشەر - Young Struggle)، یەکێتیى ژنانى سۆسیالیست (SKB)ەوە رێکخرا. لە چالاکییەکەدا بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد وتە پێشکەش کرا.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوی ئاگیف خوێندرایەوە. هەروەها بە ناوی رێکخستنی گەنجانى تێکۆشەر و ژنانى سۆسیالیستەوە بە زمانى ئەڵمانیا وتە پێشکەش کران.

لە چالاکییەکەدا داواى ئازادیى ئۆجالان دووبارە کرایەوە، کە لە ئێستادا لە هەلومەرجێکى قورس دا ژیان بەسەر دەبات و گۆشەگیرییەکى قورسی بەسەردا سەپێنراوە.

چالاکییەکە، کە بە بەشداریى نزیکەى ١٠٠ کەس بەرێوەچوو، پۆستەر و وێنەکانى ئۆجالانی تیادا بەرزکرایەوە و چەندین دروشم بۆ پشتیوانى لە ئۆجالان و ئازادیى ئۆجالان وترانەوە.

ر.م