لە مانگی ئایاردا چی بە سەررۆژنامە نووسانداهاتووە؟

دەسپێشخەری رۆژنامەنووسانی ئازاد (ئیرا - ÎRA) راپۆرتی مانگانەی خۆی ڕاگەیاند. بەگوێرەی راپۆرتەکە لە مانگی ئایاردا ٦ رۆژنامەوان دەستبەسەر کران و ٢ رۆژنامەوانی تریش زیندانیی کران.

دەسپێشخەری رۆژنامە نووسانی ئازاد (ئیرا - ÎRA) راپۆرتی مانگی ئایاری دەربارەی پێشێلکردنی مافەکانی رۆژنامەوانانی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە. ئیرا باسی لەوە کردکە سیاسەتەکانی تووندوتیژانەی ئاکەپەلەسەرئەو میدیایانەی کە ملکەچ نابن، بە شێواز و ڕێگەی جۆراوجۆر بەردەوامە.

دەسپێشخەری ڕۆژنامەنووسانی ئازاد (ئیرا - ÎRA) ئاماژەی بەوەش کرد کە خوازیارن کە قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوە، سزادانی رۆژنامەوانان، کرانەوەی دۆسیە لەدژی رۆژنامەوانان، دەستبەسەرکردن و زیندانیکردن کۆتاییان بێت و وتیان: "بەپێی ئەوە لە چوارچێوەی وتوێژی 'ریفۆرمی دادگا' دا لەو مەسەلەیە 'ئازادی چاپەمەنی و ڕادەربڕین' بەپێی ریفۆرمی بنەڕەتی ڕاست بکرێنەوە و بە یاسا مسۆگەربکرێن. بەپێی ئەوە پێویستە پێش هەموو شتێک ئەو ١٥٧ هاوپیشەی ئێمە کە زیندانیی کراون، ئازاد بکرێن. دەبێت هەموو ئەو رۆژنامە نووسانەی دادگایی دەکرێن، کۆتایی بە دادگاکەیان بێت. لەم مانگەدا لێپرسینەوە لەگەڵ ٩ رۆژنامەوانی 'ئازادی وڵات' و هەموو کارمەندەکانیان کرا. سەرەتا دەمانەوێت ئەو لێپرسینەوەیە کە بۆ خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی 'ئازادی وڵات' ٤ بەڕێوەبەری نووسین، هەواڵساز، نووسەر، بڵاوکەرەوە، شۆفیر و نانەوا کراوەتەوە، پووچەڵ بکرێتەوە. ئەو لێپرسینەوەی لە رۆژنامەوان و هەواڵسازانی 'ئازادی وڵات' بەشار تورگوت، محەمەد چەتین ئاڵتوون، مەتین گوڵ، فەرید کۆیلۆغلو، ئیسماعیل چۆپان، یلدرم تەمەل، زەینەلعابدین بولوت، زەعفەر توزون، رۆژهات بیلمەز کراونەتەوە کۆتاییان بێت".

پێشێلکارییەکانی مافی رۆژنامەوانان لە مانگی ئایاردا بەم شێوەیەیە:

١٥٧ رۆژنامەوان لە زیندان دان.

٦ رۆژنامەوان دەستبەسەر کراون.

لێکۆلینەوە لە ٩ رۆژنامەوان دەستیپێکردووە

٤٤ رۆژنامەوان دادگایی کراون

١٠ رۆژنامەوان سزایان بۆ دەرچووە

دوو رۆژنامەوان زیندانیی کراون

٤٠ جار گوشار خراوەتە سەر رۆژنامەوانان (وێنە، دیمەنی تۆمارکراو) دەستیان بەسەردا گیراوە.

هێرش کراوەتە سەر ٥ رۆژنامەوان

٢ رۆژنامەوان ئازاد کران.

ک٠ش