لە منبج هەتا سلێمانی ژنان لەدژی توندوتیژی ڕژانە سەرشەقام

لە ڕۆژئاوا وباشووری کوردستان ژنان بە بۆنەی ٢٥ی نوڤەمبرڕۆژی جیهانی بەرنگاربونەوی توندوتیژی لەهەمبەر ژنان ڕژانەسەرشەقامەکان و ڕێپێوان وچالاکیان ئەنجامدا.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستاربە بۆنەی ٢٥ی نوڤەمبر ڕۆژی جیهانی دژبەتوندوتیژی لەهەمبەرژنان چەندین ڕێپێوانی گرسەییان بەڕێوەبرد. بەهەزاران ژن بەشداری مەراسمی ڕۆژی جیهانی ٢٥ی نوڤەمبربوون و پەیامی بەرخۆدانی و بەڕێکخستن بونی خۆیان گەیاند بەجیهان.هاوکات لە زۆربەی شارەکانی باشووری کوردستانیش ژنان چەندین چالاکییان ئەنجامدا.

ڕوژئاوا و باکووری سووریا

لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمەکانی باکووری سووریا چالاکی ڕۆژی ٢٥ی نوڤەمبر بەڕێوەچوو.

لە منبج، شەهبا، حەسەکە، قامیشلو وگرێ سپی بەپێشەنگایەتی کۆنگرەی ستارڕێپێوانی جەماوەری بۆ ڕۆژی بەرنگاربونەوە لەهەمبەر توندوتیژی بەڕێوە چوو.

بەهەزاران ژن بەشداری مەراسمی ڕۆژی جیهانی ٢٥ی نوڤەمبر بوون و پەیامی بەرخۆدانی و بەڕێکخستن بونی خۆیان گەیاندە جیهان.

باشووری کوردستان

ڕێپێوان و چالاکی ژنان لە باشووری کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی نوڤەمبر ڕۆژی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی لەهەمبەرژنان بەڕێوە چوو. چالاکانی ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی وهەزاران ژن لە شەنگال، حەلەبجە، سلێمانی، مەخموور و راپەڕین بە ڕێپێوان و ئەنجامدانی چالاکی دەنگی خۆیان گەیاندە گوێی جیهان و جەختیان لە بەڕێکخستن کردنی خەباتی ژنان کردەوە.

https://anfsorani.com/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/%D9%84%DB%95-%DA%95%D8%A7%D9%86%DB%8C%DB%95-%D9%86%D9%88%D8%B3%DB%8C%D9%86%DA%AF%DB%95%DB%8C-%DA%95%DA%98%D8%A7%DA%A9-%DA%A9%D8%B1%D8%A7%DB%8C%DB%95%D9%88%DB%95-6874