لە مۆسکۆ پێشانگای ئەو وێنانەی لە لایەن منداڵانی ڕۆژئاواوە کێشرابوون، کرایەوە

لە مۆسکۆ پێشانگای ئەو وێنانەی لە لایەن منداڵانی ڕۆژئاواوە کێشرابوون، کرایەوە. منداڵان بە کێشانی وێنەیان ئاماژەیان بە تاوانی مرۆڤایەتی بەرامبەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد.

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا پێشانگای ئەو وێنانەی لە لایەن منداڵانی ڕۆژئاواوە کێشرابوون، کرایەوە. پێشانگای وێنەکان لە ماڵی گەل لە لایەن ئۆرگانیزاسیۆنی ژنانی کوردی مۆسکۆ – ڤیەننا کرایەوە، وێنەی منداڵان باس لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لەناو شەڕدا دەکات.

لە پێشانگای وێنەدا نوێنەرانەی دەزگا کوردیەکان مۆسکۆ بەشداریان کرد و ئەوانیش ئاماژەیان بە تاوانی شەڕ کرد کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدراون.

فەشاد بەناڤ نوێنەری فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، پێویستە گوێ لە دەنگی منداڵانی ڕۆژئاوا بگیرێت، وێنەکان پیشانی دەدەن شەڕ تا چ ئاستێک کاریگەری لەسەر دەرونی منداڵان دروست کردووە. ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە کۆتایی بە شەڕ بهێنین کە کاریگەری لەسەر داهاتووی منداڵان دەکات. داوا دەکەین لەم بوارەدا هەموو کەسێک هەستیار بێت.

لەسەر ناوی ماڵی گەلیش قسەکرا و خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر کردنەوەی پێشانگاکە دەربڕی.

ف.ق