لە مۆنتپیلییە و شتوتگارت یادی شەهیدان کرایەوە

لە شاری مۆنتپیلییەى فەرەنسا یادی قوربانیانى رۆبۆسکی و مەرەش کرایەوە. لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیاش بۆ پشتیوانیکردن لە بنەماڵەى شەهیدان، لەلایەن بنەماڵەى شەهیدانەوە خێر بڵاوکرایەوە.

چالاکیى یادکردنەوەى شەهیدان لە شاری مۆنتپیلییەى فەرەنسا بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد. شەنۆل هانتەکین نوێنەرى فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەوروپا (فەدا – FEDA)  رایگەیاند "ئەو عەقڵییەتەى کە دوێنێ لە مەرەش کۆمەڵکوژیى ئەنجامدا هەر هەمان ئەو عەقڵییەتەیە کە لە رۆبۆسکى کۆمەڵکوژیى ئەنجامدا".

راشیگەیاند "دەبێت ئێمە لە دژی ئەو عەقڵییەتە بکوژە تێبکۆشین. ئەردۆغان دوژمنى عەلەوییەکان، کوردان و ئیسلامە".

هانتەکین هێرشەکانى رژێمى تورکی بۆ سەر شەنگال و مەخمور ئیدانە کرد و سەرنجیشى راکێشایە سەر چالاکیی مانگرتن لە خواردنی لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە، کە ماوەى ٤٠ رۆژە بەردەوامە لە چالاکییەکەى. ئەوەشى وت، داواى لەیلا گیوڤەن داواى ملیۆنەها کەس و دەبێت بە خێرایى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت.

دواتر لەبارەی کۆمەڵکوژیى رۆبۆسکی و مەرەشەوە سینەفیزیۆنێک نمایشکرا.

شتوتگارت

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە بنەماڵەى شەهیدان خێر دابەش کرا. خێرەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە شتوتگارت دابەشکرا و دەیان کەس بەشداری چالاکییەکە بوون.

بێریڤان ئۆران بە ناوی بنەماڵەى شەهیدانەوە رایگەیاند "ئەوە بەرپرسیاریى ئێمەیە، کە لە شارەکانى ئەوروپا بە رۆحی کوردستانییەوە بژین و یادی شەهیدەکانمان بکەینەوە. لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە بەڵێن دەدەین کە دڵسۆزبین لە بەرز راگرتنى یادیاندا".

ئەحمەد ئاکتاش سیاسەتمەداری کورد ئاماژەى بە گرنگیى پشتیوانیکردن لە بنەماڵەى شەهیدان کرد و وتى "مێژووی کوردستان هاوکات مێژووی شەهیدانە. ئەو میراتەى کە شەهیدان بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە، میراتى شکۆ و کەرامەتە".

لە چالاکییەکەدا هونەرمەند غەمگین بیرهات چەند پارچە سرود و گۆرانیى پێشکەشی ئامادەبوان کرد.

ر.م