لە مێردین بانگەوازی بۆ بەرخۆدان و یەکێتی کرا

لە مێردین چالاکی لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لە ڕۆژی ٢٦ەمین دایە. لە چالاکییەکەدا بانگەوازی بۆ بەرخۆدان و یەکێتی کرا.

ئێشکگری دیموکراسی کە لە مێردین لەدژی قەیوم بەڕێوەدەچێت، لەرۆژی ٢٦ەمین دایە. چالاکییەکە لەبەردەم بینای هەدەپەی شارەکە لەناو گەمارۆی پۆلیس بەڕێوەدەچێت. دوای کۆبوونەوەی جەماوەر لێدوانێک بۆ ڕاگەیاندنەکان درا.

بەناوی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە-ی مێردین، نادرە چەلیک قسەی کرد و ڕایگەیاند، دژی عەقڵیەتی قەیوم دەوەستنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەی نووسەران-ی مێردین، ئەحمەد چەلیک-یش بانگەوازی بۆ سەرۆکی گشتی جەهەپە کەمال کلیچدارئۆغڵوو کرد کە لەدژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە و مافی گەل هەڵوێست بنوێنێت.

پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد، ئیمام تاشچەریش وتی: "ئەگەر کورد یەک بووان، شتێکی لەو شێوەیە ڕووی نەدەدا، نە قەیوم دەسەپێندران، نە ئیرادەی گەلی کوردیش دەستەبەسەر دەکرا. کات کاتی یەکێتییە، با ببینە یەک. یەکێک لە ئەکتەرە گەورەکانی تورکیا کوردن. ئەگەر ئێمە لەم قۆناغەدا ببینە یەک، ئەو کاتە ناتوانن بێنە سەرمان. لەبەر ئەوە، لە هەوڵەکانمان بۆ یەکێتی کورد بەردەوام دەبین".

ک-ش