لە مێردین پۆلیس هەڵیکوتایە سەرماڵێک وکەسێک کوژرا
لە ناوچەی ئارتوغلوو-ی مێردین، پۆلیس هەڵیکوتایە سەرمالێک، لە هێرشەکەدا کەسێک کوژرا و ٨کەسیش دەستگیرکران کە چواریان منداڵن.
لە ناوچەی ئارتوغلوو-ی مێردین، پۆلیس هەڵیکوتایە سەرمالێک، لە هێرشەکەدا کەسێک کوژرا و ٨کەسیش دەستگیرکران کە چواریان منداڵن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گەڕەکی ستاسیۆنی ناوچەی ئارتوغڵوو-ی مێردین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەرماڵێک.
لە هێرشەکەدا کەسێک کوژرا و چەند کەسێک بەناوەکانی ئازاد شیمدی، خالیدە شیمدی، شەمسیە شیمدی و کەسێکی دیکە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، لەگەڵ چوار منداڵ دەستبەسەر کران.
ڕاگەیاندراوە کە یەکێک لەو منداڵانەی دەستبەسەر کراون، نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە.
لەبارەی هێرشەکە زانیاری ورد بڵاو نەکراوەتەوە.
ک-ش