لە مێرسین ژمارەیەک کەس دەستگیرکران

لە مێرسین ژمارەیەک کەس دەستگیرکران. لە میردینیش هاوسەرۆکی شارەوانیەکانیان دادگاییکرد.

مێرسین

لە مێرسین لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دا پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا مەحمەد فرات ئۆکسوز و ژمارەیەک کەسی تر دەستگیرکران. ڕاگەیەنرا ٢٤ کاتژمێر چاوپێکەوتنی دەستگیرکراوان و پارێزەران قەدەغەکراوە.

لەناو ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، یەحیا یەل. حەسەن یەل، عەبدولرەحمان ئەرەن و جیهان ڤورالیش هەن.

مێردین

گوڵستان ئونجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور، نالان ئوزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ و مولکییە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دیرک و ٤ کارمەندی شارەوانی کە لە ١٥ی تشرینی دووەمەوە دەستگیرکرابوون و ١٢ ڕۆژ بوون لە زینداندابوون، دادگاییکران.

ف.ق