لە مێڵبۆرن یادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

لە شاری مێڵبۆرنی ئۆستورالیا ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە پیرۆزکرا.

٤٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری مێڵبۆرنی ئۆستورالیا پیرزکرا. پیرۆزباییەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ڤیکتۆریا بەڕێوەچوو و راگەیاندرا، سەرباری فاشیەتى دەوڵەتى تورک بەرخودان بەردەوامیى هەیە.

"پەکەکە کوردی لە دەوری یەک کۆکردەوە"

جەنگیز سۆنکایا نوێنەری کەنەکە لە مەراسیمەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و سەرنجی خستەسەر سەرکەوتنەکانى بزووتنەوەى ئازادیى کورد و لە دژی چەتەکانى داعش و وتى "کاتێک ئیمپریالیزمی جیهانی سەری کردبوو بە ژێر گڵدا، بزووتنەوەى کورد لە دژی داعش سەرکەوتنى زۆر گەورەى بەدەستهێنابوو".

ژیان ئاگری هاوسەرۆکی ناوەندی تەڤگەر وتى "بزووتنەوەى کورد خەونی دوژمنەکانى تێکشکاند و پەکەکەش لە هەر چوارپارچەى کوردستان کوردی لە دەوری یەک کۆکردەوە".

سڵاو بۆ لەیلا گیوڤەن نێردرا

سەرتاچ شاهید هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ڤیکتۆریا وتەیەکى پێشکەشکرد و لە وتەکانیدا سڵاوی بۆ لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە نارد، کە لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە زیندانى ئامەد دەستیکردووە بە مانگرتن لە خواردن.

راگەیاندراو و پەیامى پەکەکە بۆ ئەو چالاکییە لەلایەن فاتۆش چیپەک خوێندرایەوە.

ر.م