لە نانت و مارسیلیا یادی شەهیدان بەرز راگیرا

لە شارەکانى نانت و مارسیلیای فەرەنسا مەراسیمێک بۆ بەرزراگرتنى یادی شەهیدانى تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەچوو.

نانت

مەزڵوم چیمەن (چەکدار رێدوور) رۆژی ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٢٧ی بەرفرانبار لە هەڵمەتى دژ بە چەتەکانى داعش لە دێرەزۆر شەهید بوو. لە شاری نانتی فەرەنسا مەراسیمێک بۆ بەرزراگرتنى بەڕێوەچوو.

 

چالاکیى یادکردنەوەکە لە نانت بە بەشدارىی هەزار کەس بەڕێوەچوو. کەمال ئاکتاش سیاسەتمەداری کورد بەشداریی یادەکەى کرد.

ئاکتاش لە دواى خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدان وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، گەلی کورد بە دانى باجێکى زۆر لە زیندانەکان، لە چیا و شاخەکان و لە هەموو ئاست و شوێنەکانى تردا، گەیشتووەتە ئەم دۆخ و پێگەیەیى ئەمڕۆ.

ئاکتاش سەرنجی خستەسەر، بەرخودانى مانگرتن و داواى پشتیوانیکردنى بەردەوام و زیاتری لە مانگرتووان و چالاکییەکەیان و داواکانیان کرد.

لەلایەن بنەماڵەى چەکدار رێدووریشەوە وتەیەک پێشکەشکرا و رایانگەیاند، پێویستە خاوەنداری لە تیکۆشان و میرات و رێگاى شەهیدان بکرێت.

لە یادەکەدا سینەفزیۆنێک پێشکەش کرا و دواتر بە وتنەوەی دروشمەکانى "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایى بە یادەکە هێنرا.

مارسیلیا

رۆژهات گەڤەر (ئۆزگیور ئۆچوجو) گەریلاى هەپەگە لە دێرسیم شەهید بوو بوو. بۆ ئەو گەریلا شەهیدە لە شاری مارسیلیای فەرەنسا مەراسیمێکى یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

 

مەراسیمەکە بە بەشداریى جەماوەرێکى زۆر لە هاووڵاتییان، بنەماڵەکانى شەهیدان بەڕێوەچوو و کەمال گیولەر وتەیەکى پێشکەش کرد و رایگەیاند "ئەرکی سەرشانمانە کە درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان بدەین".

ئۆزکان ئوچوجو برای شەهید رۆژهات وتەیەکى پێشکەش کرد و دواتر بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایى بە یادەکە هێنرا.

ر.م