لە نانتێس هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران

کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری نانتەسی فەرەنسا رژانە ناو شەقام و هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیان رسوا و شەرمەزار کرد.

لەسەر بانگەوازی کۆمەڵەی کۆمەڵگای کوردی دیمۆکراتیکی ئەنگین سینجار، کوردستانیان لە ناوەندی شاری نانتێس گرد بوونەوە و دواتر رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

لە رێپێوانەکەدا دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، 'ئازادی بۆ ئۆجالان' و 'ئەردۆغانی قاتیل و فاشیست' بەرز کرانەوە.

هاوکات لەو چالاکیەدا بانگەوازی بۆ یەکگرتنی کورد بڵاو کرایەوە.

ز.ش