لە نورنبێرگ لە بەردەم کۆمپانیاکانی چەک و تەقەمەنی چالاکیی شەرمەزارکردن بەڕێوە چوون

لە شاری نورنبێرگی ئەلمانیا کوردستانیان و کەسانی دیمۆکرات و دۆستانی کورد، بە چەند چالاکییەک لەبەردەم کۆنسولخانەی تورکیا و کۆمپانیا و کارگەکانی دروستکردنی چەک، هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان رسواو شەرمەزار کرد.

لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە شاری نورنبێرگی ئەلمانیا کوردستانیان و کەسانی دیمۆکراتخواز و دۆستانی گەلی کورد، لە بەردەم کۆنسۆڵخانەی تورکیا و کۆمپانیاو کارگەکانی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی، چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکییەکەی بەردەم کۆنسۆڵخانەی تورکیا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئەلمانیاوە رێگریی لێکراو نەیانهێشت چالاکییەکە ئەنجام بدرێت.

دواتر چالاکوانان بەڕێکەوتن بۆ بەردەم کۆمپانیای (Siemens AG)کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی پشتیوانەکانی شەڕ، لە وێ چالاکییان ئەنجامدا. چالاکان پانکارتی "شەڕ لێرەوە دەستپێدەکات، با لێ بیوەستێنین"یان بەرز کردەوە.

دواتر لە لێدوانێکدا، تیشک خرایە سەر ئەوی کۆمپانیای (Siemens AG)یەکێکە لەو کۆمپانیا بەرهەمهێنانەی تانکی جۆری (Leoparde) کە سوپای تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانیدا لە دژی رۆژئاوای کوردستان بەکاری دەهێنێت.

پاشان چالاکییەکە گوازرایەوە بۆ بەردەم کۆمپانیای (MAN) کە بەرهەمهێنی پارچەکانی تانکە و دواتر بۆ بەردەم ناوەندی پەروەردەی سەربازی (Bundeswehr) و دواتریش لە بەردەم کۆمپانیای (DIEHL) کە ئەویش کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنی چەک و تەقەمەنییە، گرد بوونەوەو بلاوکراوەیان دابەش کرد.

لە کۆتاییشدا کوردستانیان و دۆستانی گەلی کورد و کەسانی دیمۆکراتخواز، لە ناوچەی هالپلاتز گردبوونەوەو داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان رسواو شەرمەزار کرد.

ف.ق