لە هامبورگ وئیسەنی ئەڵمانیا ئەردۆغان ئیدانە کرا

پێش سەردانی سەرۆک کۆماری تورک رەجەب تەیەب ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا کوردستانیان ودۆستەکانیان بەردەوامن لە چالاکی بۆ ئیدانە کردنی سەردانەکەی ئەردۆغان .

لەشاری هامبورگ و ئیسەن-ی ئەڵمانیا پێش سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەو وەڵاتە کوردستانیان ودۆستەکانیان بە چەندین چاکاکی جوراوجۆر سەردانەکەی ئەردۆغانیان شەرمەزارکرد.

'هامبورگ'

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا پێش سەردانەکەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک بۆ وەڵاتی ئەڵمانیا کە قەراروایە لە ٢٨ی مانگی ئەیلوول سەردانی ئەڵمانیا بکات بە چالاکییەک شەرمەزارکرا.

چالاکییەکە کە بە بەشداری سەدان کەس وبە دروشمی' ئەردۆغان بەخێرنەیت' دەستی پێکرد.

ئانجا فلاخ چالاکی مافی مرۆڤی ئەڵمانیا لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی، " ئێمە نامانەوێت دیکتاتۆرێکی خوێنڕێژ بێتە وەڵاتەکەمان"

جانسوو ئوزدەمیر پارلمانتاری پارتی چەپی هامبورگ وتی: " ئێمە سەردانی دیکتاتۆرئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا قەبووڵ ناکەین. پێشوازی کردنی ئەڵمانیا لە مرۆڤێکی ئاوەها کە هەرجۆرە ستەمێکی لە گەلی کورد کردووە شەرمەزاریە. دەبێت هەرکەسێک بەشداری لە چالاکی ئیدانەکردنی سەردانەکەی ئەردۆغان بکات."

مەراسیمەکە بە دروشمی " بکوژ ئەردۆغان" و " بژی تێکۆشانی ئازادی" کۆتایی پێهات.

' ئیسەن'

لە شاری ئیسەنی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ هەمان مەبەست چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا جالاکوانان قسەیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە زۆرینەی خەڵکی ئەڵمانیا ئەردۆغانیان ناوێت.

بڕیاره‌ سه‌رۆك كۆماری تورك ئه‌ردۆغان ٢٨ و ٢٩ی ئه‌یلوول له‌ ئه‌ڵمانیا بێت. پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت» له‌پێناو ئیدانه‌كردنی ئه‌ردۆغان داوای له‌ هه‌موو كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌شداری له‌ چالاكییه‌كاندا بكه‌ن.

ک-ش