لە هامبورگ یادی مزگین بیلین گەریلای یەژا ستار کرایەوە

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا، یادی شەهید ڕاپەڕین باز (مزگین بیلین)ی گەریلای یەژا ستار کرایەوە، کە لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ / ٢٧ی خەرمانان لە چەولک لەشەڕێکدا لەگەڵ ٣ هەڤاڵی دیکەی شەهید بوو.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەڵاحەدین بیلین باوکی شەهید، کەسوکاری شەهید و ژمارەیەک کوردستانی ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

دوای وەستانی خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان، باوکی بیلین ڕایگەیاند، کچەکەی شەرەف و ئابڕووی پێ بەخشیون و بەشداری کاروانی شەهیدان بووە.

بیلین باسی لەوەشکرد، ئەوان دەیانەوێت هەمووان بە شێوەیەکی ئازاد لە خاکی خۆیان بژین و وتی: "سوپاسی کوردستانیان دەکەین لە ڕۆژێکی وادا نەیانهێشت تەنها بین".

ئایتەن دورمووش وتەبێژی لێژنەی بنەماڵەی شەهیدان ئاماژەی بەوەکرد، لە دژی زوڵم و زۆرداری جگە لە بەرخۆدان هیچ ڕێگەیەک لەبەردەم کورد نەهێڵدراوەتەوە.

دوورموش وتی: "براکەم، محەمەد خەیری دورمووش و هەموو شەهیدانمان، بۆ ئەوەی ئێمە بە شێوەیەکی مرۆیی بژین، بە خواستی خۆیان گیانی خۆیان کردە دیاری" و باسی لەوەش کر هەمووان خاوەنداری لە شەهیدان و پرسەکەیان دەکەن.

یەکێک لە کەسوکارەکانی مزگین بیلین بەناوی سەعید بیلیەن لە یادەکەدا قسەی کرد. ئاماژەی بەوەکرد، ئەو جوگرافیایەی بیلین لێی بوو لە سەردەمی شێخ سەعیدەوە بەدواوە قەڵای بەرخۆدانە.

ژ.ت