لە هامبورگ یادی هرانت دینک کرایەوە

بە بۆنەی ١٣مین ساڵیادی کوشتنی هرانت دینک لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا، مەراسیمێکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

مەراسیمی یادکردنەوەی هرانت دینک لە لایەن دۆستەکانیەوە لەبەرانبەر پەرلەمانی هامبورگ ئەنجامدرا.

پاریزەر مەحمود ئەردەم ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک دوێنی چی بە ئەرمەنەکان کرد، دەیەوێت بە سەر کوردیشدا بهێنێت.

حەسەن بورگوجئۆغلۆ ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی ئاڵتۆنای پارتی چەپیش لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی، "ئەو عەقلیەتەی کە هرانت دینکی کوشت، ئەمڕۆ لەسەر دەسەڵاتە.

جەنگیز ئۆرهان سەرۆکی کۆمەڵگای عەلەویەکانیش ئاماژەی بەوەدا، فشارێکی زۆر لەسەر عەلەوی، ڕۆشنبیر و کورد هەیە و ئەم زۆڵم و زۆردەستیەش بە یەکێتی نێوان گەلان تێکدەشکێنرێت.

یوسف ئوزونداغ پەرلەمانتاری پارتی سەوز ڕایگەیاند، خانەوادەکەی بە ڕێکەوت لە کۆمەڵکوژی دەرسیم ڕزگاری بووە و وتی، "من وەک کەسێک کە کۆمەڵکوژیم لە نزیکەوە هەست پێکردووە، لە ئازار و تراژیدیای سەر گەلی ئەرمەن  باش تێدەگەم.

لە چالاکیەکەدا وێنەیەکی گەورەی هرانت دینک بەرز کرایەوە و بۆ ئەو کەسانەی کوژراون، مۆم داگیرسێنران.

ف.ق